رۆژی 3ی 10ی 2019 له رێگه‌ی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی، هاوكاری گه‌یه‌ندرایه 20 خێزانی ئاواره‌بووی گوندی زیوكه‌ی ناحیه‌ی ژاراوه‌ی قه‌زای پشده‌ر.
ئه‌و خێزانانه به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیاوه ئاواره بوون و له‌سه‌ر چه‌می سه‌رخانی نیشته‌جێ بوون.
نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی(JCC) 20 چادر و 125 به‌تانی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌دا دابه‌شكرد و
كۆمه‌ك و هاوكاریی تریش كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقی لقی سلێمانی دابینكرابوو، كه بریتیی بوون له:كارتۆی خۆراك و كارتۆنی پاكه‌ره‌وه‌و راخه‌ر و جلوبه‌رگ ، به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.
هه‌روه‌ك نوێنه‌رانی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێنی پێویستیان دانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندی 18 خوێندكاری ئه‌و خێزانانه.