رۆژی 17-12-2019 به بۆنه‌ى ڕۆژى ئاڵای كوردستانه‌وه له‌به‌رده‌م كه‌مپى ئاشتى له عه‌ربه‌ت مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسیمه‌كه به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی و ئیداره‌ى كه‌مپى په‌نابه‌رانى عه‌ربه‌ت و كه‌مپى ئاواره‌كانی عه‌ربه‌ت و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت و دام‌و ده‌زگا حكومیه‌كانى عه‌ربه‌ت له پۆلیس , ئاسایش , پۆلیسى هاتوچۆ و دارایی عه‌ربه‌ت و ژماره‌یه‌كی زۆر له رێكخراوه‌كان و ئاواره‌كانی كه‌مپه به‌رێوه‌چوو.
مه‌راسیمه‌كه به‌ده‌قیقه‌ك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردستان ده‌ستى پێ كرد , پاشان له‌گه‌ڵ سرودى نیشتمانى ئه‌ى ره‌قیب ئاڵای كوردستان به‌رز كرایه‌وه , پاشان به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى به‌خێرهاتنى میوانه‌كانى كرد و كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات.