![](../storeImages/1542265285-46241117_547975895629226_4452215871296765952_o.jpg)
بە بەشداری د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، کۆلێژەکانی ئەندازیاریی زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیکی سلێمانیی، لە یادی لە یادی ٢٣٤ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی و یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانیدا كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەبارەی تەلارسازی خۆماڵییەوە ساز كرد.
لە كۆنفرانسەكەدا 30 توێژینەوە لەبارەی پاراستن و زیندوكردنەوەی تەلارسازی دێرینی سلێمانیی لەلایەن ژمارەیەك توێژەری ناوخۆیی و بیانی دەخرێنەڕوو.
بڕیارەیشە راسپاردەكانی كۆنفرانسەكە بەشێوەی پرۆژە پێشكەش بە حكومەت و لایەنە پەپوەندیدارەكانی بكەن بۆئەوەی لە تەلارسازی نوێدا پەیڕەو بكرێت.