بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لیژنه‌ هاوبەشەكان لە مانگێكدا چوار هه‌زار شوێنیان بەسەركردەوەتەوە


 

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری مانگانه‌ی خۆی بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات هه‌ر شویێنك پابه‌ندى یاساو ریێنماییه‌كان نه‌بێت، رووبه‌رووی سزای ماددی و داخستن ده‌كرێته‌وه‌.
به‌پێی ئاماری مانگانه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ به‌رواری 1/4 تاوه‌كو 1/5/2019 لیژنه‌كان (4186) سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه‌، له‌ كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شیاندا، (351) سه‌رپێچیان تۆمار كردووه‌ و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤیترنه‌رییه‌كانه‌وه‌ (743) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن و به‌هۆی سه‌رپێچیشه‌وه‌ (28) شوێن داخراون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا (3375) سه‌ردانیان كردبوو، (319) سه‌رێچیان تۆمار كردبوو، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ (21) حاڵه‌تى داخستنیان هه‌بووه‌.
له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی مانگى رابردوودا بڕی (114) تۆن و (673) كیلۆگرام مه‌وادو خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ ناوبراون، كۆی گشتی پاره‌ی وه‌رگیراوى غه‌رامه‌ش بریتییه‌ له‌ (12) ملیۆن و (550) هه‌زار دینار و پێی  یاسا ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.
به‌پێى وته‌ى گۆران قادر- سه‌رۆكى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌ مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زاندا سه‌ردان و چاودێرى لیژنه‌كان بۆ دوكان و ماركێت و شوێنه‌ گشتییه‌كان فراوانتر ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ نه‌ده‌ن هیچ كه‌س و جێگایه‌ك زۆربوونى خواستى هاوڵاتیان به‌ ده‌رفه‌ت بزانێت و خۆراكى خراپ و نه‌شیاو بفرۆشێت.
به‌ پێی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌رشویێنێك پابه‌ند نه‌بێت به‌ ته‌واى رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، له‌ حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانیشدا رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17