بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هەڵمەتێكی هۆشیاری بۆ پاراستنی ئاو بەڕێوەدەچێت


بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی‌و ژمارەیەك لەبەرپرسانی ئیداریی سنوری پارێزگا، هەڵمەتێكی هۆشیاریی سەبارەت بەپاراستنی ئاو بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 15-7-2019، (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی بەیاوەریی قائیمقامی مەڵبەندی سلێمانی‌و چەند قائیمقامێكی سنوری پارێزگا‌و ژمارەیەك لەبەڕێوەبەرە گشتییەكان‌و بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سلێمانی‌و میوانێكی زۆر‌و كەناڵەكانی راگەیاندن، لەباخچەی پارێزگای سلێمانی هەڵمەتێكی هۆشیاریی بۆ پاراستنی ئاو دەستی پێكرد.
هەڵمەتەكە لەژێر ناوی (ئاو بپارێزە)دایە‌و ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی پاڵپشتی دارایی دەكات‌و لەلایەن رێكخراوی خاوێن دۆستی ژینگەوە بەڕێوەدەچێت بەهاوكاریی چەند دەزگایەكی دیكە.
لەمیانی دەستپێكردنی هەڵمەتەكەدا بەڕێز پارێزگار وتارێكی پێشكەش كرد‌و ئاماژەی بەوەدا، پاراستنی ئاو گرنگییەكی زۆری هەیە‌و پێویستە هەموان هاوكار بن بۆ پاراستنی سامانی سروشتیی كوردستان.
بڕیارە هەڵمەتەكە ماوەی دوو مانگ بخایەنێت‌و چەندین چالاكیی جۆراوجۆر لەخۆ بگرێت بۆ هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان. 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28