بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار ناوچەی شارباژێر بەسەر دەكاتەوە


پارێزگاری سلێمانی، بەیاوەریی ژمارەیەك لەبەرپرسان سنوری ناوچەی شارباژێڕ بەسەر دەكاتەوە‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی سنورەكەدا كۆدەبێتەوە، دواتریش سەردانی لیوای سكرتاریەتی قەڵاچوالان دەكات.
ڕۆژی پێنجشەممە 25/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، قەزای شارباژێڕی بەسەر كردەوەو لەگەڵ بەڕێزان قائیمقامی شارباژێڕ و بەڕێوەبەری ناحیەكانی سیتەك و زەلان و گاپیڵۆن و سیوەیل و بەڕێوەبەری فەرمانگە حكومییەكانی ناوچەكە كۆبوەوە.
لەمیانی كۆبونەوەیەكدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی كاری دڵسۆزانەی بەرپرسانی ئیداریی ‌و ستافی فەرمانگە ‌و دامودەزگاكانی كرد لەبەرامبەر راپەڕاندنی كاروباری هاوڵاتیان، پشتیوانیی پارێزگاشی دەربڕی بۆ داوا و پڕۆژە و پێشنیازەكانیان، لە پێناو باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی سنورەكە.
دواتر بەڕێز پارێزگار فەرماندەیی لیوای سكرتاریەتی لە قەڵاچوالان بەسەر كردەوەو لەلایەن بەڕێزان فەرماندەی لیوا مەحمود محەمەد مارف و پلەدار و ئەفسەرانی لیواكەوە پێشوازیی كرا، لە كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی بارودۆخی ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28