بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی ریسایكلینی تانجەرۆ كۆدەبێتەوە


پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای ئیكۆسیم كۆدەبێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی جێبەجێكردنی پرۆژەی ریسایكلینی تانجەرۆ.
رۆژی سێشەممە 30/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا ‌و بە ئامادەبونی بەڕێزان (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای (ئیكۆسیم)ی تایبەت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕیسایكلینی تانجەرۆ كۆبوەوە.
لە میانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی قۆناغەكانی تەواوكردنی پرۆژەكە، ئامادەیی پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش دووپات كرایەوە بۆ خێراتر تەواوكردنی پرۆژەكە، كە دەبێتە هۆی پاكڕاگرتنی ژینگەی ناوچەكە ‌و كەمكردنەوەی خۆڵ ‌و خاشاك.
ئامادەبوان ئاماژەیان بەوە كرد، پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكار بن بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ریسایكلینی تانجەرۆ ‌و بەخێرایی بخرێتە كار لە پێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیان، پرۆژەكەش دەرفەتی كار دەڕەخسێنێت ‌و نیشانەیەكی شارستانیشە.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی هەواڵ ‌و چالاكییەكانی پارێزگاری سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك فۆڵۆمان بكەن:

https://www.facebook.com/slemanigov/


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28