بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سەندیكای تەكنیككاران خەڵات دەبەخشێتە كارمەندانى پارێزگا


وەفدێكی سەندیكای تەكنیككارانی ئەندازەیی كوردستان لەگەڵ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری كۆدەبێتەوە ‌و خەڵاتی رێزلێنانیش دەبەخشێتە ژمارەك كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی موڵكایەتیی پارێزگا.
رۆژی پێنجشەممە 1/8/2019، بەڕێز (ئەحمەد عەلی) جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری، بەئامادەبوونی چەند بەڕێوەبەرێكی ناحیەكانی پارێزگا‌و بەڕێوەبەر ‌و لێپرسراوی هۆبەكانی كاروباری هونەری، پێشوازیی لە وەفدێكی سەندیكای تەكنیككارانی ئەندازەیی كوردستان كرد، كە بە سەرۆكایەتیی سەلام عەلی سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای تەكنیككاران سەردانی پارێزگایان كردبوو.
لەمەراسیمێكی شایستەدا خەڵاتی رێزلێنانی سەندیكای تەكنیككارانی ئەندازەیی كوردستان، لەلایەن جێگری پارێزگار ‌و بەڕێوەبەری ناحیەكان ‌و بەڕێوەبەرەكانی سەر بەپارێزگاوە بەخشرایە بەڕێوەبەر ‌و تەكنیككاران ‌و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی موڵكایەتیی پارێزگای سلێمانی.
جێگری پارێزگار لە وتارێكدا سوپاس ‌و دەستخۆشیی لە سەندیكای تەكنیككاران كرد ‌و پیرۆزباییشی لە فەرمانبەران كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، لای خۆیانەوە سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای تەكنیككاران ‌و وەفدی یاوەری، سوپاسی پارێزگا ‌و جێگری پارێزگاری سلێمانی ‌و كارمەندانیان كرد لە پای ئەو كار و خزمەتانەی پێشكەشی دەكەن بە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی.  


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28