بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دوەم پاڵەوانێتیی پاسكیلسواریی شاخەوانی بەڕێوەدەچێت


دوەم پاڵەوانێتیی پاسكیلسواریی شاخەوانی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش دەستخۆشیی لە چالاكییەكە دەكات.
ڕۆژی شەممە 12/10/2019، لە ژێر چاودێریی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، دوەم پاڵەوانێتیی پاسكیلسواریی شاخەوانیی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان لە شاخی گۆیژەی سلێمانی دەستی پێكرد.
لە پاڵەوانێتییەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە وەرزشوانانی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق بەشدارییان كرد، بە بەشداریی ‌و ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كەناڵەكانی راگەیاندن ‌و رۆشنبیران ‌و وەرزشدۆستان چەند چالاكییەكی بەڕێوەچوون.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونەكانی كردن و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیشی بۆ دووپات كردنەوە، ئاماژەی بەوەش كرد، گرنگیدان بە بواری وەرزش ‌و وەرزشوانان نیشانەی شارستانییەت ‌و بەرەوپێشچوونی كۆمەڵگەكانە ‌و پێویستە پەیامی وەرزش، پەیامێكی ئاشتخوازانە بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05