بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

یادێك بۆ مامۆستا كەریم زەند


مەراسیمێك بۆ یادی مامۆستا كەریم زەند رێكدەخرێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش هەوڵەكانی مامۆستا بەرز دەنرخێنێت لە خزمەتكردنی مێژوو ئەدەبی كوردیدا.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 15/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە یادی ساڵانەی بەڕێز گەڕیدە و مێژوونووس و جوگرافیناس مامۆستا (كەریم زەند).
لە میانی مەراسیمەكەدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتی ‌و رۆشنبیرانی سلێمانی ‌و كوردستان بەڕێوەچوو، باس لە ژیان ‌و هەوڵەكانی مامۆستا كەریم زەند كرا لە بوارەكانی مێژوو ئەدەب ‌و نیشتمانپەروەریدا.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا ماندووبوونەكانی مامۆستا كەریم زەندی بەرز نرخان لە خزمەتكردنی ئەدەب ‌و مێژووی كوردستاندا، سڵاوی رێز ‌و وەفاشی بۆ بنەماڵەكەی نارد ‌و ئاماژەی بەوە كرد، گەلی كورد سەربەرزە بە بوونی كەسانی خەمخۆر و نیشتمانپەروەر، كە هەمیشە خەمی گەلەكەیانە.
دواتر بۆ یادی كۆچی دوایی مامۆستا كەریم زەند لەلایەن ئامادەبوانەوە مۆم داگیرسێنرا، وەكو هێمایەك بۆ روناكبیریی هەستی مامۆستا كەریم زەند.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28