بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رێگری ده‌كرێت له‌ سواڵكردنی منداڵانی كه‌مپه‌كان


قائیمقامیه‌تی سلێمانی  به‌هاوكاری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و ئیداره‌ی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان له‌ هه‌وڵی بنبڕكردنی دیارده‌ی سواڵكردنی منداڵانی نێو كه‌مپه‌كان و ئاواره‌كانه‌دایه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رۆژی 29ی10ی2019 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی داواكاری گشتی و پۆلیس و ئاسایش و نشینگه‌و نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دیارده‌ی سواڵكردنی منداڵان و هۆكاره‌كانی بڵاو بوونه‌وه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی كرا. ته‌ئیكد كرایه‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی كه‌مپه‌كان كه‌سوكاری منداڵان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌ر منداڵێكی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان سواڵ بكات رێوشوێنی یاسای له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌ به‌ر.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 114 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان