بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی وەك شارێكی ئەدەبیی داهێنەر لە جیهاندا دەناسێنرێت


رێكخراوی یونسكۆ سلێمانی وەكو شارێكی داهێنەر لە بواری ئەدەبدا دەناسێنێت ‌و وەفدێكی رێكخراوەكەش بۆ گەیاندنی سوپاسنامە ‌و بڕیارەكەی یونسكۆ سەردانی پارێزگا دەكات.
ڕۆژی پێنجشەممە 31/10/2019، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پەروەردە ‌و زانست ‌و كولتوور، كە بە یونسكۆ ناسراوە، بەفەرمیی شاری سلێمانیی وەك یەكێك لە شارە داهێنەرەكانی دنیا لە بواری ئەدەبدا ناساند.
لە ئاهەنگی ڕۆژی شارە جیهانییەكاندا، یونسكۆ ٦٦ شاری تری جیهانی خستە لیستی شارە داهێنەرەكانی جیهانەوە و شاری سلێمانیش بووە ئەندامێكی تۆڕی جیهانیی ٢٤٦ شاری داهێنەری یونسكۆ.
لەم تۆڕەدا، شارەكان لە ڕێی كاری داهێنەرانەوە برەو بە پەرەپێدانی خۆیان دەدەن لە بوارەكانی ئەدەب و میوزیك و هونەری فۆلكلۆریی وخۆراكسازیی و دیزاین و هونەری میدیایی و فیلمسازییدا.
ئەم دەسكەوتە مەزنە بەرهەمی هەوڵی دڵسۆزانە و كاری پێكەوەیی پارێزگاری سلێمانی (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی بەڕێز (بابەكر دڕەیی) و گروپی كەشكۆڵی زانكۆی ئەمریكییە، بە تایبەت هەریەك لە بەڕێزان (د. مێری لابرۆس و د. دەیڤید شووك و محەمەد فاتح و شێنێ محەمەد و پشتیوان كەمال و سادق محەمەد).
بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هاونیشتمانیانی شاری سلێمانیی خۆشەویست و هاوكات ئاراستەی پارێزگای كوردستان (سنە)ی دەستەخوشكی سلێمانیش دەكەین كە هاوكات ئەویش وەك شارێكی میوزیكیی داهێنەر لەلایەن یونسكۆوە ناسێنرا.

لینكی بڕیارەكەی رێكخراوی یونسكۆ سەبارەت بە ناساندنی سلێمانی وەكو شارێكی ئەدەبیی داهێنەر:

https://ar.unesco.org/news/lywm-llmy-llmdn-drj-66-mdyn-jdyd-fy-shbk-lywnskw-llmdn-lmbd

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/slemani - governorate

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی چەند ناوەندو وێستگەیەکی دەنگدانی تایبەتی لەسنووری پارێزگای سلێمانی کرد
2025-11-10
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوڵاتی ئیسپانیا
2025-11-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لە دیداری SULI'S MED EXPO
2025-11-10