بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پرۆژەیەكی ریسایكلین رادەگەیەنرێت


پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە كۆنفرانسێكدا دەكات كە تایبەتە بە راگەیاندنی پرۆژەیەكی ریسایكلین ‌و پشتیوانیی پارێزگایان بۆ دەردەبڕێت.
ڕۆژی دووشەممە 11/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە كۆنفرانسی ڕاگەیاندنی پرۆژەی ڕیسایكلین كە لەلایەن یانەی پارێزەرانی ژینگەوە لە زانكۆی ئەمریكی لە عێراق - سلێمانی ڕێكخرابوو.
كۆنفرانسەكە بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێم ‌و سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لە عێراق - سلێمانی ‌و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ‌و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و زانستخوازان ‌و ژینگەدۆستان ‌و خوێندكاران ‌و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ‌و نوێنەری كۆمپانیاكانی ریسایكلین، لە هۆڵی بۆنەكانی زانكۆی ئەمریكی بەڕێوەچوو.
سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لە عێراق - سلێمانی بەڕێز بروس واڵكەر فێرگسۆن پرۆژەكەی بە گرنگ وەسف كرد ‌و ئامادەیی پیشاندا بۆ سەرخستنی ‌و كۆمەككردنی یانەی پارێزەرانی ژینگە بۆ ئەوەی ژیانێكی باشتر بۆ خۆیان ‌و دەوروبەریان فەراهەم بكەن.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە میانی وتارێكدا پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەكە دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، ئاماژەی بەوەش كرد، گرنگیدان بە ژینگە هەنگاوێكە كە پێویستە هەموان كاری بۆ بكەن ‌و ژینگەیەكی لەبار ‌و تەندروست بۆ نەوەكانی داهاتوو بڕەخسێنن.
دواتر چەندین وتار لە میانی كۆنفرانسەكەدا پێشكەش كران ‌و یانەی پارێزەرانی ژینگەش ئاماژەیان بەوە كرد، بە چەند قۆناغێك كار بۆ خزمەتكردنی بواری ژینگە دەكەن. 

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02