بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

مەراسیمێك بۆ یادی پێغەمبەری ئیسلام بەڕێوەدەچێت


مەراسیمێك بۆ یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دروودی خوای لێبێت لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاریش پیرۆزبایی یادەكە لە خەڵكی كوردستان دەكات.
ڕۆژی سێشەممە 12/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە یادی پیرۆزی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزن محەمەد (دروودی خوای لێبێت)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی و لقی سلێمانیی یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانییەوە بە پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی ڕێكخرابوو.
مەراسیمەكە لە مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندیی بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و مامۆستایانی ئایینی ‌و كەسایەتی ‌و جەماوەرێكی زۆر بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین سروتی ئایینی ‌و چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
لە وتەیەكدا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامی لە هەموو خەڵكی كوردستان و جیهان كرد، هیواشی خواست ئەم یادە بكرێتە ڕۆژی ئاشتی و تەبایی و ئاوەدانیی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02