بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پانێلێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەڕێوەدەچێت


لە میانی چالاكییەكانی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا پانێلێكی تایبەت بە چۆنێتیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانیش پشتیوانیی پارێزگاكەی بۆ پانێلەكە ‌و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگرتن لە گەندەڵی دووپات كردەوە.
رۆژی سێشەممە 3/12/2019، لە هۆڵی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی پانێلێكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هاوبەشیی سەنتەری لێكۆڵینەوەی یاسایی ‌و رامیاری سەر بە كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی ‌و دەستەی دەسپاكیی هەرێم بە دروشمی (بۆ نەهێشتنی گەندەڵی...تۆش هاوكاربە) بەڕێوەچوو.
لە میانی پانێلەكەدا كە بەڕێزان سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم ‌و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ‌و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و پسپۆڕانی یاسایی ‌و ئەكادیمییەكان ‌و مامۆستایانی زانكۆ ‌و خوێندكاران ‌و نوێنەری رێكخراوەكان ئامادەی بوون، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد.
بەڕێز پارێزگار ئاماژەی بەوەدا، گەندەڵی مەترسییەكی گەورەیە ‌و هۆكارێكی سەرەكییە بۆ دواكەوتنی هەر وڵاتێك، بۆیە پێویستە هەموو لایەك هاوكار بن بۆ بەرگرتن لەو بابەتە، وتیشی: وەكو پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی لە هەر هەوڵ ‌و ماندووبوونێك دەكەن كە ئامانج لێی بەرگرتن بێت لە گەندەڵی.
لە پانێلەكەدا كۆمەڵێك كەسی ئەكادیمی ‌و بەرپرسی ئیداریی بەشدارییان كرد ‌و بڕیارە چەند توێژینەوە‌و راپۆرتێكی تایبەت بە پرسی گەندەڵی ‌و چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی پێشكەش بكرێن.

بۆ بینینی دەقی وتاری بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە میانی پانێلی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، كلیك لەم لینكە بكە:

https://www.youtube.com/watch?v=jB6_rHDECco

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02