بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار لەگەڵ لیژنەی پلانی ئەنجومەن كۆدەبێتەوە


پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ لیژنەی پلانی ئەنجومەنی پارێزگا كۆدەبێتەوە ‌و گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێكی هەنووكەیی دەكەن.
ڕۆژی سێشەممە 28/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیی كرد لە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پلانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‌و پێكەوە كۆبوونەوە بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێك.
لە میانی دیدارێكی هاوبەشدا گفتوگۆ كرا لە بارەی دوایین هەوڵەكانی دروستكردنی پڕۆژەی شەقامی (١٠٠م)ی سلێمانی و پرۆژەی داون سەنتەر كە بڕیارە لە شوێنی سایلۆ كۆنەكەی شاری سلێمانی دروست بكرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر هەوڵدانی زیاتر بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان ‌و چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو دوو پرۆژە گرنگە ‌و پەلەكردن لە جێبەجێكردنیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09