بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هەڵمەتێكی نەمامناشتن لەسەر رێگای سلێمانی – تاسڵوجە


هەڵمەتێكی نەمامناشتن لەسەر رێگای سەرەكیی سلێمانی  - تاسڵوجە بەڕێوەدەچێت ‌و وەكو قۆناغی یەكەم، هەزار نەمام لە شوێنی سنوبەرە سووتاوەكاندا دەنێژرێن.
ڕۆژی چوارشەممە 18/11/2020، بە چاودێریی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوون و پشتیوانیی بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی تاسڵوجە و ڕێكخراوە ژینگەپارێزەكانی (ئایندە، شەماڵی كوردستان، ملەكەوە، گەرمیان، نەمام) لەسەر ئەركی بەڕێز عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، هەڵمەتی ناشتنی هەزار نەمام وەك قۆناغی یەكەم لەسەر رێگای سلێمانی – تاسڵوجە و لە شوێنی دارە سووتاوەكاندا دەستی پێكرد.
پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لەو هەوڵە كرد ‌و بە پێویستی زانی كاری جدیی بكرێت بۆ پاكڕاگرتنی ژینگە ‌و زیاتركردنی پانتایی سەوزایی، ئامادەیی پارێزگای سلێمانیشی پیشاندا بۆ هەر جۆرە هەماهەنگیی ‌و هاوكارییەك كە ئامانج لێی خزمەتی گشتی بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28