بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كار بۆ پەرەپێدانی كەرتەكانی كشتوكاڵ ‌و گەشتیاریی دەكرێت


پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە وەفدێكی عێراقی دەكات ‌و گفتوگۆ دەكەن لە بارەی كاركردن بۆ پەرەپێدانی كەرتەكانی كشتوكاڵ ‌و گەشتیاریی، لە پێناو زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی ‌و داهات ‌و خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
رۆژی دووشەممە 4/1/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازییكرد لە بەڕێزان د. نوری دلێمی، وەزیری پلاندانانی پێشووی عێراق و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكی دۆستانەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی پەرەپێدانی زیاتری هەردوو كەرتی كشتوكاڵیی و گەشتیاریی، هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە، پەرەپێدانی ئەو دوو كەرتە رۆڵی زۆری دەبێت لە زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی ‌و داهاتی گشتی.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی پارێزگای پیشاندا بۆ هەر هەنگاوێك كە خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان بكات ‌و ببێتە مایەی بوژانەوەی زیاتری وڵات.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز
2025-09-10
له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ فیدراسۆنی جیهانی كرد
2025-07-20
سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28