بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

قیرتاوكردنی رێگای خەمزە لە تەواوبووندایە


پارێزگاری سلێمانی سەردانی قەزای شارباژێڕ دەكات ‌و دوای كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی سنورەكە، پرۆژەی قیرتاوكردنی رێگای گوندی خەمزە بەسەر دەكاتەوە، دانیشتوانی ناوچەكەش سوپاسی هەوڵەكانی پارێزگار دەكەن بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.  
ڕۆژی یەكشەممە 21/11/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە یاوەریی شاندێكی پارێزگا، سەردانی قەزای  شارباژێڕی كرد ‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی سنورەكە كۆبووەوە و گفتوگۆیان لە بارەی چەند پرسێكی پەیوەست بە ناوچەكە كرد.
دواتر پارێزگار هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان شاهۆ عوسمان كەریم قائیمقامی قەزای شارباژێڕ و فەرهاد صالح سەلیم بەڕێوەبەری ناحیەی سیتەك و ئەندازیار توانا بەهادین بەڕێوەبەری ئامێرەكانی شارەوانیی سلێمانی، پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای (خەمزە)یان بەسەر كردەوە، كە لەسەر بڕیار و پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی لە ڕێی تیمەكانی بەڕێوەبەرێتیی ئامێرەكانی شارەوانیی سلێمانییەوە بە پشتیوانیی كۆمپانیاكانی (بروسك، قەیوان، كات) جێبەجێدەكرێت.
لە بەرامبەر جێبەجێكردنی پرۆژەكە، دانیشتوانی بەڕێزی گوندی خەمزە سوپاسی هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكومەت و كەرتی تایبەتیان كرد، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە گرنگە بۆ ناوچەكەیان.
ماوەیەكە كاركردن لە پرۆژەی قیرتاوكردنی رێگای گوندی خەمزەدا دەستی پێكردووە ‌و بڕیارە بەمزوانە تەواو بكرێت، كە دانیشتوان سنورەكە لێی سوودمەند دەبن بۆ هاتوچۆكردن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09