بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

فێستیڤاڵی خاڵ بەڕێوەدەچێت


یانزەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خاڵ بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانیش خەڵات پێشكەش بە بەهرەمەندانی بەشداربوو دەكات.
رۆژانی 8+9/2/2022 لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی، یانزەیەمین فێستیڤاڵی خاڵ بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە قورئانخوێنانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی ‌و بانگخواز و كەسایەتیی ‌و بەرپرسان ‌و هاووڵاتیانی ناوەوە ‌و دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە میانی فێستیڤاڵەكەدا كە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدانی لاوانی كوردستانەوە رێكخرابوو، بێجگە لە خوێندنی قورئانی پیرۆز، چەندین چالاكیی دیكە بەڕێوەچوون ‌و رێوڕەسمەكە بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبوان ‌و بەشداربوان.
ڕۆژی چوارشەممە 9/2/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە فێستیڤاڵەكەدا ‌و
پیرۆزبایی و خەڵاتی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە بەڕێزان بەهرەمەندە بەشداربووەكان كرد و دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە كرد.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خاڵ بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز ساڵانە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت ‌و چەندین قورئانخوێن و كەسایەتیی ئایینی لە ناوخۆی هەرێم ‌و پارچەكانی دیكەی كوردستان ‌و عێراق ‌و وڵاتانی دەرەوە بەشداریی تێدا دەكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28