بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چۆن بەرەنگاری كۆلێرا دەبنەوە؟


ئەگەر پەتای كۆلێرا بەخێرایی چارەسەر نەكرێت، مەترسی لەسەر ژیانی كەسی تووشبوو دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر كەسی تووشبوو بە زوویی چارەسەر بكرێت، ئەوا پەتاكە مەترسیدار نییە ‌و بە ئاسانی چارەسەر دەكرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، پێویستە بە زوویی كەسانی گومانلێكراو و تووشبوو بگەیەنرێنە نەخۆشخانە ‌و چارەسەریان بۆ بكرێت.
ئەمەی خوارەوە چەند رێنماییەكن سەبارەت بە پەتاكە ‌و مەترسییەكانی ‌و چۆنێتیی چارەسەركردن:
هەرچەندە كۆلێرا نەخۆشییەكی ترسناكە، بەڵام لە هەمان كاتدا نەخۆشییەكە كە چارەسەركردنی ئاسانە و زۆربەی نەخۆشەكان بەبەكارهێنانی (مغەزی) و چارەسەری پێویست زوو چاك ئەبنەوە و هیچ كێشەیەكی تەندروستییان بۆ دروست نابێت.
مەترسییەكانی تووشبوون:
ئەو كەسانەی كە تووشی سكچوونێكی زۆر ئەبن، بەتایبەتی ئەوانەی ڕشانەوەیان لەگەڵدایە، ئەوانەی نەخۆشیی شەكرە و سستیی گورچیلە و فشاری خوێن (زەخت)یان هەیە و كەسانی بەساڵاچوو و مناڵان مەترسییان زیاتر لەسەرە و پێویست ئەكات زوو سەردانی نەخۆشخانە بكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ئەگەرنا تووشی كێشەی گەورە دەبن، وەكو (وشكبونەوەی جەستە و شەكەتی و ماندووبونی زۆر، دابەزینی زەخت و شەكرەی خوێن و بورانەوە و لەهۆشخۆچوون،  سستبوون و لەكاركەوتنی گورچیلە، دابەزینی كانزاكان و خوێیەكانی لەش وەكو پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و كالیسیۆم، ئەمانەش ئەبنە هۆی گرژبوون و ئیفلیجبونی ماسولكەكان و گەشكە و تێكچوونی كارەبایی دڵ و تەنانەت وەستانی دڵ.
چۆنێتیی خۆپاراستن:
فەرمانگە تەندروستییەكان ئاماژە بە چەند خاڵێكی گرنگ دەكەن بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە سكچوون ‌و رشانەوە یاخود پەتای كۆلێرا.
یەكەم:  شووشتنی دەستەكان  بەئاو و سابون بە باشی، بەتایبەت دوای دەستلێدان لەو كەرەستانەی كە هاووڵاتی دڵنیانەبێت لە پاكییان.
دووەم: بەكارنەهێنانی ئەو بەروبوومانەی بەئاوی پیس ئاو دەدرێن.
سێهەم: شوشتنەوەی سەوزە و میوە بەباشی و بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.
چوارهەم:  بەكارنەهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی، كە هاووڵاتی دڵنیانەبێت لە پاكو خاوێنییان.
پێنجەم: دڵنیابوون لەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاكڕاگرتنی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز
2025-09-10
له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ فیدراسۆنی جیهانی كرد
2025-07-20
سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28