![](../storeImages/1673427252-325132155_909553566732126_930478004760142703_n.jpg)
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیكرد لە بەڕێزان خاتوو دكتۆر خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ئەندامانی ئەنجومەنەكە. دواتر بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەرە گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەش بەڕێوەچوو بۆ هەماهەنگیی و پشتیوانیكردنی ستراتیژو ئامانجەكانی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان. بەسوپاسەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنەكەیان پێشكەش بە پارێزگاری سلێمانی كرد، لەبەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەكانی لە بوارە جیاجیاكاندا.