بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لە سلێمانی ئامادەكاریی بۆ نەورۆز و بەهار كراوە


لە پارێزگای سلێمانی ئامادەكاریی تەواو كراوە بۆ بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی نەورۆز و پێشوازیكردن لە گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوە، لە رۆژانی سەرەتای بەهار و پشووەكاندا.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە (20/2/2023)، لە چەند شوێنێكی ناوشاری سلێمانی ئاگری نەورۆز بكرێتەوە و ئاهەنگ ‌و چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەبچن، هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی هاتوچۆ و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانیش ئامادەكاریی تەواویان كردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی وێبسایتی پارێزگای سلێمانی، لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادەكاریی تەواویان كردووە، لە ڕووی دابینكردنی ئاسایش و ئارامیی و هاتنی گەشتیاران، بەشێوەیەك كە لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكان ئاسانكاریی تەواو كراوە بۆ هاتنی گەشتیاران و رەخساندنی كەشێكی گونجاوی گەشتیاریی، لە ڕووی دابینكردنی هۆتێل و چێشتخانە و شوێنە گەشتیارییەكان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بێجگە لە ناوشاری سلێمانی، بڕیارە ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچە جیاجیاكانی دیكەی سەر بەپارێزگاش بەڕێوەبچن و پێشوازیی لە گەشتیاران بكرێت، ئاهەنگ ‌و چالاكییەكانیش چەند رۆژێك دەخایەنن.
تیمی فڕۆكەوانیی لە سلێمانی خراونەتە ئامادەباشی بۆ چاودێریكردنی دۆخی ئەمنیی، كەشناسیش دەڵێت: پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی نەورۆزدا، كەشوهەوا ناسەقامگیر بێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاویی ‌و گەشتیارییەكان، بۆیە هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیان و گەشتیاران.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28