بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

یەكتربڕی باخی بەختیاری بە شێوەی كاتی دەكرێتەوە


بە مەبەستی كاركردن بۆ ئامادەكردنی ئەندەرپاس و یوتێرنی یەكتربڕی باخی بەختیاری، هەردوو سایدی رۆیشتن ‌و هاتن لە سلێمانییەوە بەرەو ڕاپەڕین، بە شێوەیەكی كاتی دەكرێنەوە.
زەردەشت ڕەفیق لێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە سایتی پارێزگای ڕاگەیاند: بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، هەردوو سایدی سەرەوەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بەشێوەیەكی كاتی بكرێنەوە.
وتیشی بەهۆی كاركردن لە بەشی خوارەوەی شەقامەكە، هەردوو سایدەكەی سەرەوە دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ دروست نەبێ و هاووڵاتیان سەلامەت بن.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانی  ڕونیشیكردەوە: كاركردنی سایدەكانی سەرەوە تەواو نەكراون و هەندێك كاریان ماوە، بەڵام پێویستە بەشەكانی تریش كاریان تێدا بكرێ، بۆ ئەوەی پێش هاتنی وەرزی سەرما و بارانبارین، كارە پێویستەكانی یەكتربڕی باخی بەختیاری بەكۆتا بگەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17