بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

شەشەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەكان بەڕێوەدەچێت


لەسلێمانی شەشەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەكان بەڕێوەدەچێت، كە بۆنەیەكی زانستیی ســاڵانەیەو ئامانج لێی ناساندنی توێژەران و پێشخستنی توێژینەوەی زانستییە لەكوردستان و عیراقدا.
كاروان رەسوڵ رێكخەری میدیا لەدامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەسایتی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: رۆژی پێنجشەممە (17/8/2023) لەزانكۆی سلێمانی سیمپۆزییەمی پەیپەرە نایابەكان بەڕێوەدەچێت و باشــترین 10 پەیپەری توێژینەوەی زانستی ھــەڵدەبژێرێت بەمەبەستی خــەڵاتكـردنیان لە كۆی زیاتر 20 بیست هــەزار توێژینەوە كە لە ســاڵی 2022دا بڵاوكراونەتەوە لەســەرتاسـەری ھەرێمی كوردستان و عیراقدا، وتیشی: بۆ یەكەمجارە لەمێژوودا لەسەر ئاستی عیراق چالاكییەكی لەمشێوەیە دەكرێت كەھەموو توێژینەوەكانی عیراق لە خۆبگرێت و یەكەمەكان دیاریی بكرێن.
روونیشیكردەوە، پڕۆسەی جیاكردنەوەو پلەبەندی و دیاریكردنی پەیپەرە سەركەوتووەكان لەلایەن رێكخراوی (Kscien)ەوەو لــەڕێگەی پێوەری زانستی ( SNAPR ) كراوە. لەم بۆنە زانستییەدا خەڵاتی گەنجترین توێژەرو چالاكترین توێژەری ژن دەكرێت.
شەشەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەكان، سەعات 9:30ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 17/8/2023 ، لە هۆڵی كۆنگرێس لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
چالاكییەكەش لەلایەن زانكۆی سلێمانی و رێكخراوی كەیساین، دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و مایۆركا سیتییەوە رێكدەخرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز
2025-09-10
له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ فیدراسۆنی جیهانی كرد
2025-07-20
سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28