بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە هەمووان پشتیوان و هاوکاری دادگاو دامەزراوە دادییەکان بن


 

ئەمڕۆ سێشەممە (2/1/2024)، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی کرد. لەدیدارێکدا سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونی کارەکانی بەڕێز دادوەر جاسم جزا‌ جافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی کرد، کە ئەمڕۆ وەک ئەندامی دادگای پێداچوونەوەی هه‌رێمی کوردستان دەستبەکار دەبێت. پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی پێشکەش بەبەڕێز دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی نوێی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی کرد. هەر لەم دیدارەدا بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەدادوەرە بەڕێزەکان جەختی لەسەر سەروەریی یاساو پابەندبوون بەیاسا کردەوەو بەفەرمیی داوای لەهەموو فەرمانگەو دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد، کە پشتیوان و هاوکاریی دادگاو دامەزراوە دادییەکان بن و ئەرک و بەرپرسیارێتی یاسایی هەموو فەرمانگەو دامەزراوەو بەشە یاساییەکانیانە، کە بەخێرایی و دڵسۆزانە بەدەم نووسراوو دۆسیەی دادگاکان و بەتایبەتی دادگای دەستپاکی و فەرمانگای داواکاری گشتییەوە بچن.

 

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22
گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09