بە گوێرەی بڕیاری بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان پێویستە هەموو ئامێرێك كە بە بزوێنەر كاردەكات لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكان تۆمار بكرێن و ژمارەیان بۆ وەربگیرێت و شۆفێرەكانیان خاوەنی مۆڵه تی شۆفێری بن،
لە بڕیارەكەی بەرێوەبهرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمدا هاتووە پێویستە لە سەر خاوەنی هەموو ئامێرێك كە بە بزوێنەر كار دەكەن وەك(ماتۆر سكیل و ماتۆری سێ تایەیی) ئامێرەكانیان لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكان تۆمار بكەن و تابلۆیان بۆ وەربگرن پێویستیشە شۆفێرەكانیان خاونی مۆڵەتی شۆفێری بن، خاوەنی هەر یەك لەو ئامێرانەی كە لە بریارەكەدا ناویان هاتووە مەرجەكان جێ بەجێ نەكەن ئەوا دوچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبن و دەست بە سەر ئامێركەیاندا دەگیرێت.
له سایتی بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی سلێمانی وهرگیراوه.