پارێزگار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى عه‌لوه‌ى سلێمانى و شوفێرانى بارهه‌ڵگرى خاڵه سنورییه‌كانى باشماخ و سه‌یران به‌ن كۆبووه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان كێشه‌كه‌ش به‌هۆی گرفتی خاوه‌ن هێڵه‌كان و خاوه‌ن كاره‌كانى عه‌لوه دروست بووه له‌سه‌ر شێوازى به‌شدارى له گواستنه‌وه‌ى باره‌كانیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردار قادر ل. پارێزگارى سلێمانى ، رایگه‌یاند رێگه ناده‌ن هیچ گروپێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى زیان له به‌رژه‌وه‌ندى گشتی بدات و له‌و رووه‌شه‌وه دووپاتى كرده‌وه "به‌هیچ جۆرێك رێگه به داخستنى عه‌لوه‌ى سلێمانى ناده‌ن"
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له قائیمقامى سلێمانى و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى سلێمانى ئاماده‌ى بوون، پارێزگار به وردى گوێى له داواكارى نوێنه‌رانى هه‌ردوو لا گرت بریاریدا به دروستكردنى لیژنه‌یه‌ك له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى و شوڤێرانى بارهه‌ڵگرى مه‌رزه‌كان بۆ لێكوڵینه‌وه له بریاردان له كێشه‌كانیان.
پارێزگار ته‌ئكیدى كرده‌وه له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا لیژنه‌كه كاره‌كانى خۆى ته‌واو ده‌كات و بریار له‌سه‌ر كێشه‌كه ده‌دات.
جێگه‌ى باسه شوڤێرانى بارهه‌ڵگر له مه‌رزه‌كانى باشماخ و سه‌یران به‌ن كه ژماره‌یان 615 شوڤێره له‌گه‌ڵ شوڤێرانى عه‌لوه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر چۆنێتى و به‌شدارى له گواستنه‌وه‌ى بار گرفت له نێوانیاندا هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه شوڤێرانى مه‌رزه‌كان ناره‌زاییان ده‌ربڕیووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاره‌كانى عه‌لوه‌ى سلێمانى دروست كردووه‌و بووه‌ته هۆى گرانبوونى نرخى سه‌وزه‌و میوه له سلێمانى.