بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ سلێمانی باج له‌سه‌ر به‌روبومی هاورده‌كراوی سه‌وزه‌ و میوه‌ زیاد ده‌كرێت


له‌ پارێزگای سلێمانی باج له‌سه‌ر به‌روبومی هاورده‌كراوی سه‌وزه‌ و میوه‌ زیاد ده‌كرێت و وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ جوتیاران بایه‌خی زیاتر به‌ به‌روبومی ناوخۆیی ده‌درێت.

ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی چاودێری به‌روبومی سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه‌ و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌روبومی ناوخۆیی له‌م وه‌رزه‌دا ڕیژه‌ی هاورده‌كردنی به‌روبومی ناوخۆیی بۆ مانگی 5 دانرا.

بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگیش له‌ نێوان به‌رهه‌می هاورده‌كراو و به‌روبومی ناوخۆیدا بڕیاردرا به‌ ڕه‌چاوكردنی پێگه‌یشتنی به‌روبومی ناوخۆیی سه‌وزه‌ و میوه‌ باجی زیاتر له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌وزه‌ و میوانه‌ دابنرێت كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێده‌گات، ئه‌و به‌روبومانه‌ش كه‌ هێشتا له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێنه‌گه‌یشتوون به‌ هه‌مان شێوه‌ی ڕابردوو ڕێگه‌ به‌ هاورده‌كردنیان بدرێت.

ده‌رباره‌ی پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی بۆ جوتیاران و به‌روبومی ناوخۆ ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند به‌ ڕه‌چاوگرتنی به‌روبومی ناوخۆیی سه‌وزه‌ و میوه‌ كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا به‌شێكی ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌ بڕیاریانداوه‌ باج له‌سه‌ر به‌شێك له‌و به‌روبومانه‌ دابنرێن كه‌ له‌ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێن ئه‌مه‌ش وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ جوتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.

ئاوات محمد ڕاشیگه‌یاند حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتی كردنی به‌روبومی ناوخۆیی و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی پێویست له‌ به‌رده‌م جوتیاراندا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌روبومه‌كانیان، لیژنه‌ی چاودێری به‌روبومی ناوخۆییشی ڕاسپارد چاودێری كردنی زیاتری عه‌لوه‌ و خاڵه‌ سنووریه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ دراون وه‌ك خۆیان جێ به‌ جێ بكرێن.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17