بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

به‌ بێ جیاوازی مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ كاسبكاران ده‌كرێت


لیژنه‌ی ڕێكخستنی ناو شار جارێكی تر كۆده‌بێته‌وه‌ و قائیمقامی سلێمانیش ڕایده‌گه‌ینێت به‌ بێ جیاوازی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كاسبكاران ده‌كرێت و بۆ كارئاسانی زیاتریش ده‌رگای سێیه‌می بازاری ده‌بوه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی قائیمقامی سلێمانی له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌ له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، تێدا ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی له‌ باره‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو بازار و دیاری كردنی شوێنی تایبه‌ت بۆ كاسبكاران ، داوای له‌ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد تاوه‌كو ڕێوشوێنی یاسایی و پێویست له‌ گه‌ڵ كاسبكاران بگرنه‌به‌ر و هه‌رچی زووتره‌ كاسبكاران بتوانن له‌و شوێنانه‌ی كه‌ بۆیان دیاری كراوه‌ ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ كاره‌كانیان و به‌ بێ جیاوازی مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵدا بكرێت.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ئه‌و كاسبكار و ده‌سگێڕانه‌ی ڕه‌قه‌می دووكانیان وه‌رگرتووه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌ڵێننامه‌ی یاسایی پڕبكه‌نه‌وه‌ .

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌رگای سێیه‌می بازاری ده‌به‌وه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ كارئاسانی زیاتری هاووڵاتیان و دوكانداران ده‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاكۆ علی عزیز سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێكخستنی ناوشار ڕایگه‌یاند: دوای دیاریكردنی شوێن و وه‌رگرتنی ڕه‌قه‌می دوكان له‌لایه‌ن كاسبكارانه‌وه‌ به‌ڵێننامه‌ی یاساییان پێ پڕده‌كرێته‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ سوودمه‌ند بن كه‌ هیچ مووچه‌یه‌كیان له‌ دام و ده‌زگا حكومییه‌كاندا نییه‌ و ده‌بێت هه‌مووان وه‌ك یه‌ك پابه‌ندی یاسا بن.

 

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17