بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ دوكانێكدا بگیرێت خاوه‌نه‌كه‌ی سزا ده‌درێت


به‌ هۆی ئازاردان و بێزاركردنی هاوڵاتیان به‌ ته‌قه‌مه‌نی و یارییه‌ ئاگرینه‌كان له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌كانیانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی ڕێكاری ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ هه‌ر شوێن و دوكانێكدا ته‌قه‌مه‌نی و یارییه‌ ئاگرینه‌كان بفرۆشرێت خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕووبه‌ڕووی یاسای ده‌كه‌نه‌وه‌.

رائید ابراهیم توفیق به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ڕیكاری ووتی: بۆ ده‌ربڕینی خۆشحاڵیان له‌ بۆنه‌كاندا مێرد مناڵان بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و یارییه‌ ئاگرینه‌كان به‌كارده‌هێنن كه‌ ئه‌مه‌ش هاوڵاتیانی بێزار كردووه‌ هه‌روه‌ها مه‌ترسی ته‌ندروستی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنیان به‌ یارییه‌ ئاگرینه‌كان ساڵانه‌ هاوڵاتیه‌كی زۆر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.

رائید أبراهیم توفیق ووتیشی: سكاڵایه‌كی زۆری هاوڵاتیانمان به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی یارییه‌ ئاگرینه‌كان ، له‌ لایه‌ن به‌شه‌كه‌مانه‌وه‌ بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و یارییه‌ ئاگرینه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردنی.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ڕێكاری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ته‌قه‌مه‌نی و یارییه‌ ئاگرینه‌كان له‌ هه‌ر شوێن و دوكانێكدا هه‌بێت یان بفرۆشرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرین و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی هاوكاریكردنی پۆلیسی ڕێكاری بۆ نه‌فرۆشتنی ته‌قه‌مه‌نی و یارییه‌ ئاگرینه‌كان له‌ دوكان و بازاڕه‌كان ، گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هاوكاری ته‌واوی كۆنتڕؤڵكردن و بنه‌بڕكردنی فرۆشتنی ته‌قه‌مه‌نی و یارییه‌ ئاگرینه‌كانه‌ بۆیه‌ له‌ هه‌ر دوكانێك ته‌قه‌مه‌نی و یارییه‌ ئاگرینه‌كان بفڕۆشرێت لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانمان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت و پۆلیسی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17