بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: ئاماری سەرپێچیەكان كەمی كردووە


لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هەرجۆرە سەرپێچیەك كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت بەردەوامن لە گەڕان و پشكنینەكانیان و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانیش دەڵێت ئاماری سەرپێچیەكان بەبەراورد بە ڕابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.
گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند بە بەردەوامی لیژنە هاوبەشەكان لە ئەركدان بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركە گرنگەی كە لە ئەستۆیاندایە و بە رۆژ و شەو  بەردەوامن لە سەردان و پشكنینەكانیان بەمەبەستی دڵنیابوونەوەیان لە پابەند بوونی خاوەنكارەكان بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردنەوە.
گۆران قادر دەشڵێت بەپێی بەدواداچونەكانیان بەبەراورد بە پێشتر ئێستا هۆشیارییەكی گشتی دەربارەی سەلامەتی خواردن لە ڕێستۆرانت و چێشتخانە و فرۆشتگاكاندا دروست بووە و زۆربەی شوێنەكان پابەندن بە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردنەوە كە ئەمەش ئەوە نیشان دەدات لیژنەكان جیا لە سزا و لێپرسینەوەكانیان توانیویانە كاریگەرییان لەسەر دروستكردنی هۆشیاری گشتی هەبێت.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لیژنەكان بەردەوام دەبن لەگەڕان و پێشكنینەكانیان و لە هەر شوێنێك كەم وكورتی هەبێت لێپرسینەوە دەكرێت .


 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28