بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

قایمقامیه‌تی سلێمانی .. لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ دواداچوون بۆ گونجاوی ئاوی له‌ بوتڵكراوه‌كان ده‌كه‌ن


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌دواداچوون بۆ ئاوی له‌ بوتڵكراو و بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ چۆنێتی ئاماده‌كردنی ئه‌و ئاوه‌ سه‌ردانی كارگه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن،

لیژنه‌ی باڵای سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ سه‌ردانی یه‌كێك له‌ كارگه‌كانی ئاماده‌كردنی بوتڵی ئاویان كردوو له‌ نزیكه‌وه‌ به‌ دواداچوونیان بۆ قۆناغه‌كانی ئاماده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ ئاوه‌یان كرد و ڕێنمای پێویستیان پێدان.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند" بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ جۆری ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ له‌و كارگانه‌دا ئاماده‌ ده‌كرێن و ده‌خرێنه‌ بازاڕه‌ وه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌ پێویستیان زانیسه‌ردانی كارگه‌ی به‌ ئاوی له‌ بوتڵكراوه‌كان بكه‌ن ،

گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاویكی ته‌ندروست بگاته‌ ده‌ستی هاووڵاتیان ڕێنمایی پێویستیان داوه‌ته‌ خاوه‌نی كارگه‌كان و ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه‌ له‌ پابه‌ندبوونیان به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت " بۆ پارێزگاری كردن له‌ ته‌ندروستی هاووڵاتیان سه‌ردان و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ كارگه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كردنی ئاوی له‌ بوتڵكراو به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر خاوه‌ن كارگه‌یه‌ك پابه‌ن نه‌بێت ڕووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17