سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵ و گرنگی ئایتی له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه كارگێریه‌كانی دامه‌زراوه‌كاندا له بینای پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ (24/5/2017) له میانه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی به‌شی ئایتی پارێزگای سلێمانی هه‌ستا به ئه‌نجامدانی سیمینارێك له لایه‌ن ئه‌ندازیاری پڕۆگرام ساز ( شكۆ محمد قادر ) بۆ خویندكارانی په‌یمانگه‌ی زانستی كۆمپیته‌ر زانكۆی پۆلیته‌كنیك، ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م سیمیناره باسكردنه له ڕۆڵ و گرنگی ئایتی له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی كارگێڕی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،
له هه‌مانكاتدا خستنه‌ڕووی سیسته‌می ئی ئاڕ پی پارێزگای سلێمانی كه سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنیه و ڕۆلێكی گرنگی هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م نوسراوه‌كانی پارێزگای سلێمانی.