بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

قایمقامیه‌تی سلێمانی.. چه‌ن شوێنێك به‌هۆی پابه‌ن نه‌بوونیان سزادران


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا سه‌ردان و پشكنینه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌ و له‌ دواین هه‌ڵمه‌تیاندا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان ژماره‌یه‌ك شوێن ڕووبوڕوویی سزای یاسایی كراونه‌ته‌وه‌ ، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات بۆ پارێزگاری كردن له‌ مافی گشتی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت،

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی " ڕایگه‌یاند لیژنه‌كان به‌ به‌رده‌وامی له‌ ئه‌ركدان بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ جۆر و كوالێتی ئه‌و خواردن و پێداویستیانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی سلێمانی ده‌فرۆشرێت ، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا خواست له‌ كاڵا و شت و مه‌ك زیاتره‌ سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌ و به‌ به‌رده‌وامی لیژنه‌كان له‌ شه‌و ڕۆژدا سه‌ردانی بازاڕ و شوینه‌ گشتیه‌كان ده‌كات له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌م و كورتی هه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ ده‌كرێت،

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی قایمقامیه‌ت ووتیشی، له‌ دواین سه‌ردان و به‌دواداچوونیان بۆ ناو بازاڕی شاری سلێمانی زیاتر له‌ 50 شوێنیان به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ و به‌دواددچوونیان بۆ مه‌رج و ڕێنماییه‌كان كردووه‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك شوێن به‌ هۆی بوونی كه‌م و كورتی پسوله‌ی ئاگادار كرنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌و سی شوێنیش به‌هۆی پابه‌ن نه‌بوونیان داخراون ، روونیشی كرده‌وه‌ به‌مه‌ستی پارێزگاری كردن له‌ مافی گشتی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر شوێنیكیش پابه‌ند نه‌بێت به‌ جێبه‌جیكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17