پێداچوونه‌وه به كێشه‌ی سوته‌مه‌نی له پارێزگای سلیمانی دا ده‌كرێت و هاووڵاتیان ده‌توانن ڕۆژانه بڕی پێویست سوته‌مه‌نیان ده‌ست بكه‌وێت .
لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی له پارێزگای سلێمانی به سه‌ر په‌رشتی به‌ختیار عبدالرحمان و قایمقامی سلێمانی كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند:" كه هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان ده‌توانن بڕی پێویست نه‌وتی دابینكراو وه‌ربگرن ، هه‌روه‌هابڕی پێویست به‌نزینیش له وێستگه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین بۆ هه‌روو جۆری ئوتومبێلی تایبه‌ت و ته‌كسی .
به‌ختیار عبدالرحمان سه‌رۆكی لیژنه‌كه ڕوونیشی كرده‌وه، له ئێستادا هیچ گرفتێك له دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له ئارادا نییه و بڕی پێویست سوته‌مه‌نی له وێستگه‌كاندا بۆ هاووڵاتیان دابینكراوه به بێ گۆڕانكاری له نرخدا.
له باره‌ی دابشكردنی ته‌وت له سنوری پارێزگای سلیمانی و گه‌رمیان قایمقامی سلیمانی ووتی:" دابه‌شكردنی نه‌وت له پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام و تا كۆتای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ پسوڵه‌ی 23 كۆتای دێت و هه‌وڵده‌درێت له سه‌ره‌تای ساڵێ نوێشدا بڕی له پێویست پسوڵه‌ی 24 كه ده‌كاته به‌رمیلی دووه‌م بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه بڕی 2 به‌رمیل نه‌وت كه ده‌گاته 220 لیتر به سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كات و به‌هۆی سه‌ختی كه‌ش و هه‌واشه‌وه سه‌ره‌تای دابه‌شكردنه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات .