بەپێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە لەناو بەشی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی تۆماركراوە دەركەوتووە لەماوەی 5 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 59 منداڵ تووشبووی نوێ بە نەخۆشی شەكرە تۆماركراوە.
لەناو نەخۆشخانەی ناوبراودا سەرجەمیان چاودێری باری تەندروستییان بۆ كراوە و چارەسەری پێویستیان دراوەتێ.
هەر بەپێی هەمان ئامار نەخۆشەكان لەهەردوو ڕەگەز پێكهاتوون و لەهەموو تەمەنە جیاجیاكانی منداڵانی لەخۆگرتووە.