بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

قائیمقامیه‌تی سلێمانی... له‌ پاڵ هێنانی به‌نزیندا نه‌وتی سپی و گازۆیل هاورده‌ ده‌كه‌ن


قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەرووی جۆر و كۆلیتیەوە چاودێری ووردی هەموو ئەو جۆرە سوتەمەنیانە دەكرێت كە دەهێندرێتە پارێزگای سلێمانی , دەشڵێت لەمەودوا  كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی سوتەمەنی لە پاڵ هێنانی بەنزیندا نەوتی سپی و گازوەیل هاوردە دەكەن ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخ و دابینكردنی پێداویستی بازاڕ,  ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ خاوەنی كۆمپانیاكانی تایبەت بە هاوردەكردنی سوتەمەنیدا كۆبووەوە و مەرج و رێنماییەكانی هێنانی سوتەمەنی تاوتوێ كرا , ئاوات محەمەد رایگەیاند بۆ رێگری كردن لە بەرزبووونەوەی نرخ و هاوركردنی سوتەمەنی كوالیتی نزم چاودێری ووردی پرۆسەی هاوردەكردنی سوتەمەنی دەكرێت  و رێگە بەهیچ جۆرە سوتەمەنیەك نادرێت كە پێچەوانەی پێوەر و  رێنماییە كارپێكراوەكان بێت,  دەربارەی هاوردەكردنی نەوتی سپی و گازوەیل قائیمقامی سلێمانی ووتی: لەمەودوا  كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی سوتەمەنی پابەند دەكرێت لە پاڵ هێنانی بەنزیندا نەوتی سپی و گازوەیل هاوردە بكەن ئەمەش بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی بازاڕ و  رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەرێگەی پارێزگای سلێمانیەوە و لە چەند رۆژی ئایندەدا ئەم رێنماییانە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.  

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28