بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ سلێمانی 80 كارتۆن گوێزی خراپ بوو له‌ ناوده‌برێت


لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئابووری سلێمانی دەست دەگرن بەسەر بڕێكی زۆر گوێزی خراپبوودا ، و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانیش رایدەگەیەنێت  ئەو برە گوێزە هیج ناونیشان و بەرواری بەكارهێنانی لەسەرنەبووە و بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێت.   پاش ئەوەی لە لایەن ئاسایشی ئابوریی سلێمانییەوە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە هەبوونی برێكی زۆر گوێزی خراپبوو لە كۆگایەكی شاری سلێمانی دا، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون لیژنە هاوبەشەكان بەدواداچوون  وپشكنینیان بۆ ئەو بڕە گوێزە ئەنجامدا ولە پشكنینەكەشدا دەركەوت بە هیچ جۆرێك شیاوی خوارن و بەكارهێنان نییە.   لەوبارەیەوە گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقاییەتی سلێمانی رایگەیاند: پاش ئاگاداركردنەوەمان لە هەبوونی بری 80 كارتۆن گوێزی خراپبوو كە لە كۆگایەكی شاری سلێمانیدا هەڵگیرابوو، و هیچ ناونیشان و بەروارێكی بەكارهێنانی لەسەرنەبوو، و دەسبەجێ‌ لیژنەكان پشكنینی تاقیگەیان بۆ ئەنجامداو ، و دەركەوتووە كە ئەو برە هەمووی خراپبووە، و بە هیچ جۆرێك شیاوی خواردن نەبووە.   سەرۆكی لیژنەكان ئەوەشی خستەبروو، بە بریاری قائیمقامی سلێمانی بریار درا ئەو برە گوێزە لە ناو ببرێت و مامەڵەی یاسایش لەگەڵ خاوەنەكەیدا بكرێت.

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28