بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی ... نرخی گواستنەوەی خوێندکاران رێکدەخرێت


به‌مەبەستی رێکخستنی ھۆکارەکانی گواستنەوەی خوێندکاران لە ماڵەکانیانەوە بۆ خوێندنگا، قائیمقامی سلێمانی فەرمانی بە دروستکردنی لیژنەیەکی تایبەت کرد کە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردە ، ھاتوچۆ، چاودێری بازرگانی، گواستنەوە و ئاسایشی سلێمانی ئەندام دەبن تیایدا.


 ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ ھەریەک لە نوێنەری فەرمانگە حکومیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە، ھاتوچۆ، چاودێری بارزگانی، گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی کۆبووەوە، لەکۆبونەوەکەدا دەربارەی دانانی رێکخستنی ھاتوچۆی خوێندکاران لە ماڵەکانیانەوە بۆ خوێندنگا گفتوگۆی لێوەکرا.


لەکۆبوونەوەکەدا ئاوات محمد رایگەیاند: یەکێک لە ئەرکەکانی حکومەت رێکخستنی کاروبارەکانی ھاوڵاتیانە بەجۆرێک کە بەرژەوەندی گشتی تێدا پارێزراوبێت، رێکخستن و چۆنیەتی کارکردنی ھۆکارەکانی گواستنەوەی خوێندکاران لە ماڵەکانیانەوە بۆ خوێندنگاکان، بەشێکە لەو ئەرکە و پێویستە بە ھەموو لایەکەوە سیستمێکی گونجاویان بۆ دابنرێت.


ئاوات محمد ووتیشی: دیاریکردنی نرخی گواستنەوەی خوێندکاران یەکێک دەبێت لە کارنامەکان و لەسەر بنەمای دووری خوێندکار لە خوێندنگەکەیەوە دیاریدەکرێت، کە ئێستا جیاوازیەکی زۆر لەنرخەکاندا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ھەیە، و لیژنەکە نرخەکان دیاریدەکات و پێویستە شوفێرەکان پابەندبن پێوەی.


ھەروەھا ووتیشی: یەکێکی تر لە کارەکانی ئەو لیژنە کە بەرێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندن سەرپەرشتی دەکات، وەرگرتنی زانیاری تەواوە لەسەر ژمارەی خوێندکاران، جیاکردنەوەی ھۆکارەکانی گواستنەوە (پاص - تاکسی) کە لەسەر ویستی خوێندکار دیاریدەکرێت، و پێدانی لۆگۆیەکی تایبەت بەئەو شوفێرانەی کاری گواستنەوەی خوێندکار دەکەن.


قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بە ئەوەکرد، ئەوکەسەی ھاتوچۆ بە خوێندکاران دەکات پێویستە سەرجەم مەرجەکانی سەلامەتی و توندوتۆڵی و ھاتوچۆ جێبەجێ بکات کە لەلایەن بەرێوەبەری خوێندنگەکان و لیژنەکەوە چاودێری دەکرێت، و رۆژانە بەدواداچوون بۆ ھاتوچۆکردنەکان دەکرێت، و ئەو شوفێرانەی مۆڵەت لە لیژنەکە وەردەگرن رێگە بە کارکردنیان دەدرێت.  
 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22
گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09