بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی ڕه‌وتی حیكمه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به‌شداریكردن له‌ كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی ڕه‌وتی حیكمه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی، پێشه‌كه‌شكردنی وتاری پارێزگار له‌م بۆنه‌یه‌دا:

 

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

 ئاماده‌بووانی به‌ڕێز

 به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین بۆ شاری سلێمانی، پایته‌ختی ڕۆشنبیریی و ئازادیی و ئاسایش و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و گۆڕانكاریی.

پیرۆزبایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌تان لێده‌كه‌ین، ده‌خوازین دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق به‌گشتیی و كوردستانیش به‌تایبه‌تیی، سه‌بری ئه‌یوبیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتدا له‌ قه‌یران و ململانێكاندا به‌سه‌ربرد، هه‌وڵبدرێت به‌ حیكمه‌تی لوقمان، هه‌ڵبژاردنه‌كان بێگه‌ردانه‌و دوور له‌ توندوتیژیی سه‌ربخرێن و حكومه‌تی هاووڵاتیی و ده‌وڵه‌تی قانون دور له‌ هه‌ر ته‌میزێكی حیزبیی و مه‌زهه‌بیی و تایفه‌گه‌ریی ببێته‌ فریادره‌سی ڕاسته‌قینه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌.

له‌بری خواسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خۆسه‌پێن، ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیی به‌ ئیراده‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسایش و ئابوورییه‌كی پته‌و عه‌تائی نیشتمانیی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و دور له‌ ئینتیقائیه‌ت وڵات به‌ره‌وه‌ ئارامیی ته‌واو به‌رێت.

گه‌نده‌ڵیی و شه‌ڕو نه‌بونی لێپرسینه‌وه‌ی دادوه‌رانه‌، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ هه‌ر ڕیفۆرمێكی سروشتیی و دامه‌زراوه‌یش، ده‌خوازین شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌و سه‌روه‌ریی یاسا وڵات به‌رێته‌ ئاستێكی باشی ئاوه‌دانیی و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوریی و زیادكردنی خزمه‌تگوزاریی و خوڵقاندنی هه‌لی كارو سه‌رمایه‌گوزاریی باشتر.

ده‌خوازین هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها ده‌موچاوی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌گۆڕێت، به‌ڵكو ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی گۆڕێنی ژیانی هه‌موو خه‌ڵك به‌ره‌و په‌ره‌پێدان و بوژانه‌وه‌و ڕه‌فاهیه‌تێكی ته‌واو و بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌.

ده‌خوازین به‌و گیانه‌ی پێشمه‌ر‌گه‌و هێزه‌ چه‌كداره‌ نیشتمانییه‌ قاره‌مانه‌كانمان پێی جه‌نگاون بۆ ڕوخاندنی دیكتاتۆریه‌ت و له‌ناو بردنی تیرۆرو هێنانه‌كایه‌ی دیموكراسیی و ژیانی مه‌ده‌نیی، هه‌ڵبژاردن سه‌ربخه‌ین، به‌و گیانه‌ی شه‌هیده‌كانمان ڕۆحی خۆیان پێبه‌خشییه‌ نیشتمان خۆنه‌ویستانه‌ كاربكه‌ین، گیانی لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستیی به‌هێزبكه‌ین، كۆتایی به‌ سته‌م و به‌ریه‌ككه‌وتن بهێنین، هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه‌ خاڵی وه‌رچه‌رخانی گۆڕانكارییه‌كان.

شادو سه‌رفرازبن..


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17