بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

‎پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان خاتوو ڕافایلللا سه‌رۆكی ژووری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نتوندو باشووری ئاسیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپاو ستافه‌كه‌یدا كۆبوە‌وه


ئه‌مڕۆ، له‌ برۆكسێل، پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان خاتوو ڕافایلللا سه‌رۆكی ژووری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نتوندو باشووری ئاسیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپاو ستافه‌كه‌یدا كۆبوە‌وه‌، پابه‌ندبوونی یه‌كێتیی ئه‌وروپای به‌ پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندو په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان كرده‌وه‌، خۆشحاڵی خۆیانی بۆ به‌ئه‌ندامبوونی پارێزگاكانی هه‌رێمی كورستانیان له‌ په‌یمان و تۆڕی ئه‌وروپای نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پارێزگارو شاره‌وانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ كه‌ش و وزه‌ ده‌ربڕی، ئاماده‌یی یه‌كێتیی ئه‌وروپی بۆ بوژانه‌وه‌ی ژێرخان و سه‌رخانی پارێزگاكان خسته‌ڕوو به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، وابڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دوا بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر دابینكردنی بودجه‌ی ئه‌م پڕۆژانه‌ی پارێزگای سلێمانی بده‌ن كه‌ ئه‌مڕۆ پێشكه‌شیانكردن و بریتین له‌:/

1. جیاكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی به‌تایبه‌تیی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌و چاندنی مۆخ له‌ ئاوه‌ڕۆی گشتیی.

2. دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به‌ پشكنینی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌ ناوخۆیی و هاورده‌كان.

3. زیادكردنی توانستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندبخان.

4. دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی 10 مێگاواتی كاره‌با به‌ وزه‌ی خۆر له‌ گه‌رمیان.

5. پرؤژه‌ی پێوانه‌كردنی ڕاده‌ی ئاوی ژێرزه‌وی و پاراستنی سامان و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.

دواتر باسیان له‌ بارودۆخی مه‌ترسیداری عه‌فرین ئاسه‌واره‌كانی شه‌ڕكردو داوایانكرد كه‌ ڕۆڵی خۆیان ببینن له‌ وه‌ستاندنی شه‌ڕو چه‌سپاندنی ئاشتیدا.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17