بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

برۆكسێل، كۆبونه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رێزان موراد وه‌هبه یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تیی ڕێكخراوی UNDP


ئه‌مڕۆ، برۆكسێل، كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێزان موراد وه‌هبه یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تیی ڕێكخراوی UNDPو ستافی هاوكاری، پشتیوانی خۆیانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌ی پارێزگاكان و كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌، پیرۆزیایی به‌ئه‌ندامبوونی پارێزگاكانی هه‌رێمیان له‌ په‌یمان و تۆڕی ئه‌وروپای نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پارێزگارو شاره‌وانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ كه‌ش و وزه‌ كرده‌وه، به‌رده‌وامبوونی كۆمه‌ك و پڕۆژه‌كانیان له‌ هه‌رێمدا ده‌ربڕی و ‌ئه‌مساڵی 2018 بڕی دوو ملیۆن دۆلاریان بۆ چوار پڕۆژه‌ی گرنگ له‌ سلێمانی ته‌رخانكردووه‌و له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ڕێه‌ پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ ده‌ست به‌ڕێكاره‌ ته‌كنیكییه‌كانیان ده‌كرێت، ئه‌وانیش ئه‌م پڕۆژانه‌ن:

1. نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی دابه‌شكردنی كاره‌با له‌ ناو شاری سلێمانیدا.

2. دروستكردنی دوو تانكی ئاوو ڕاكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی سه‌دوبیست.

3. ڕاكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گه‌ڕه‌كی كه‌نه‌سوره‌.

4. پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆو تۆڕی باراناو له‌ناو شاری سلێمانیدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و پارێزگای سلێمانی و به‌تایبه‌تیش باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و بایه‌خی پشتیوانییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خرانه‌ڕوو، به‌وردی باس له‌ بارودۆخی عه‌فرین كراو داوایانكرد كه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌وه‌ی وه‌ك شاره‌كانی شه‌نگال و دووزی لێبێت، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی فشار بكات بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕو چه‌سپاندنی ئاشتیی له‌ عه‌فریندا، ڕۆڵی خۆیان له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا زیاتر بكه‌ن.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17