بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

یەكێك لە دكتۆرە بەناوبانگەكانی سلێمانی كۆچی دوای كرد


 

 

رۆژی 4ی ئەیلولی2018 ، دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید، پسپۆڕو راوێژكاری نەخۆشییەكانی منداڵان  بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوای كرد.

 

دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید یەكێك بووە لە دكتۆرە  بەخشندەو لە خۆبردووەكانی سلێمانی و ناوبانگێكی فراوانی لەنێو خەڵكدا هەبووە.

 

دكتۆر جەمال ئەحمەد لە ساڵی 1944 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە، ساڵی 1968 كۆلێژی پزیشكی تەواو كردووەو لەو كاتەشەوە بەردەوام بووە لە خزمەتكردنی منداڵانی نەخۆشی سلێمانی و كوردستان.

 

دكتۆر جەمال كەسێكی لەخۆبردوو بووەو دوای خانەنشین بوونیشی هەر بەردەوام بووە لە خزمەتی نەخۆشەكانی لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا، ئەوە جگەلەوەی لە نۆرینگە تایبەتەكەی خۆیدا بەنرخێكی رەمزی چارەسەری نەخۆشەكانی كردووە.

 

وەك خۆی لە مەراسیمی رێزلێنانیدا دەڵێت: نزیكەی 2 ملیون بۆ 2و نیو منداڵی چارەسەر كردووە لە ماوەی ژیانی پیشەی خۆیدا.

 

دكتۆر جەمال  بروانامەی بكالوریوسی هەبووە لە پزیشكی و نەشتەرگەری گشتیداو پاشان لە بریتانیا دیبلۆمی باڵای بەدەست هێناوە لە نەخۆشیەكانی منداڵاندا، لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردووشدا لە بریتانیا خوێندنی دكتۆرای تەواوكردووەو مامۆستابووە لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی. هەروەك ئەندامی كۆلیژی پزیشكانی شاهانەی بریتانیانی بووە.

 

لە ساڵی 2016 خەڵاتی پزیشكی ساڵ و پزیشكی پێشەنگی پێ بەخشراوەو لەمیانی مەراسیمەكەشدا دووپاتی دەكاتەوە كە ئەو بەهیچ جۆرێك نەبیری كردووەتەوەو نەبیر دەكاتەوە لەسەر نەخۆش بینین و  بەهۆی پیشەكەیەوە دەوڵەمەند ببێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28