كه‌مپی په‌نابه‌رانی عه‌ربه‌ت له14/2/2014دروست كراوە ،له 8/7/2014 پەنابەرانى تێدانیشه‌جێ كراوە ، ئەم كەمپە ڕووبەرى زە وییەكەى 250 دۆنم زەوییە، دەكەوێتە سنورى ناحیەى عەربەت سەر بەپارێزگاى سلێمانى ، كه‌مپه‌كه به هاوكارى و هەماهەنگى پارێزگاى سلێمانى و لەلایەن ڕێكخراوى UNHCR وە دروست كراوە.
كه‌مپ لە 1981 خانوو پێكهاتووە، دابەش كراوە بەسەر 8 كەرتدا ،له سەرەتاى دروستكردنیدا سەرجەم كەمپەكە بریتى بوو لەخێمە، دواى ڕەزامەندى حكومەت لەلایەن ڕێكخراوى UNHCR خێمەكان كرا بەخانوو، هەندێك لە خێمەكانیش لەلایەن پەنابەرانەوە خۆیانەوە كرا بەخانوو، ئێستا لەم كەمپەدا 2267 خێزان نیشتەجێن ، كە پێكهاتوون لە9180 كەس، لەو ژمارەیەش ٣٧٤٤ منداڵن و 66 منداڵیان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته.
له‌كه‌مپه‌كه‌دا 2000 خوێندكار هه‌یه، خوێندن له قۆناغی یه‌كه‌می بنەڕەتى تا پۆلى 12 ئامادەیى ده‌سته‌به‌ركراوه 3 بینای خوێندن هه‌یه، كه لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى سەرپەرشتى دەكرێت بەڕێوەدەبرێت بە هاوكارى ڕێكخراوەكان بەتایبەت ڕێكخراوەكانى:UNESCO ، UNHCR، UNCIFE، Wadi.
كەمپەكە 306 خێزانى زیاد لە تواناى خۆى لەخۆگرتووە، بەو هۆیەشەوە بارگرانییەكى زۆر له‌سەر لایەنى خزمەتگوزارى و كۆمه‌ڵایه‌تی و چەندین لایەنى دیكە دروست بووه ، جگە لەمەش لە لیستى چاوەڕوانیدا 217 خێزان چاوەڕێ دەكەن بۆ وەرگرتنى خانوو لە ناو كەمپى پەنابەرانى عەربەت .
له‌رووی به‌رێوه‌بردنه‌وه ،كەمپەكە لەلایەن نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەكانى سلێمانی سەرپەرشتى دەكرێت و ئیدارەى كەمپەكە بەڕێوەدەبرێت .
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رێكخراوه‌كانیش له‌م كه‌مپه‌دا چالاكییان هه‌یه‌و پشتیوانی و هاوكاری په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن له‌وانه:
- UNHCR: جگەلە دروستكردنى كەمپەكە هاوكارو هەماهەنگى دەكات لە سەرپەرشتى و بەرێوەبردنى كەمپەكە هاوشانی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان .
- :WFP لە بوارى هاوكارى خواردندا كاردەكەن،له ئێستادا بۆ 900 خێزانى ناوكەمپ خواردن دابین دەكەن .
- :Qandil وەك پارتنەرى ڕێكخراوى UNHCR لە بوارى چاككردنەوە و هۆشیاری پاك خاوێنى كاردەكەن .
- UPP :لەبوارى گەنجاندا كاردەكەن وه‌ك لایه‌نی وەرزشى و هونەرى و كۆمەڵایەتى و هوشیارى و كردنەوەى خول بۆ گەنجان .
- KSC : لەبوارى منداڵان كاردەكەن لەكەمپ وەك هونەرى وەرزشى فێربوون هوشیارى كردنەوەى خول .
- STEP: وەك پارتنەرى ڕێكخراوى PLC لەبوارى پاراستنى منداڵان كاردەكەن وەك لایەنى توندوتیژى منداڵان و خولى هونەرى .
- FBC: سەنتەرێكیان هەیە بە ناوى سەنتەرى جگەرخوێن، خول دەكەنەوە وەك خولى بەرگدوورى و سەرچاككردن ..هتد
-Word vision : وەك پارتنەرى ڕێكخراوى WFP لە بوارى خواردندا كاردەكەن
- YAO: وەك پارتنەرى ڕێكخراوى UNHCR لە بوارى دابەش كردنى هاوكارى زستانەو هاوینە كاردەكەن .
- DHRD: وەك پارتنەرى ڕێكخراوى UNHCR لە بوارى هوشیارى ئافرەتان و دژى توندوتیژى ئافرەتان كاردەكات .
- Hartland: لە بوارى یاسایى و پاراستن وەك پارتنەرى ڕێكخراوى UNHCR كاردەكەن .
- :Wchan وەك پارتنەرى UNHCR لە بوارى هوشیارى دەرونى كاردەكەن .
- Jiyan foundation: لە بوارى هوشیارى دەرونى و هوشیارى تەندروستى كاردەكەن.
- :MAG له‌بوارى هوشیارى مین و ته قه‌مه نى كارده كه ن .
سەبارەت بەلایەنى تەندروستى بنكەیەكى تەندروستى له كه‌مپه‌كه‌دایه كە 24 كاتژمێر خزمەتگوزارى تەندروستى پێشكەش بە پەنابەران دەكات، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى سەرپەرشتى دەكرێت و بەڕێوەدەبرێت بە هاوكارى ڕێكخراوىUNHCR
ئاو بە شێوەى تۆڕی ئاو بە سەر سەرجەم ماڵەكاندا ئاو دابەشكراوە كەسەرچاوەى ئاوى كەمپە كە بریتیە لە 5 بیرى قوڵ لەلایەن بە ڕێوەبەرایەتى ئاوى دەوروبەرى سلێمانى سەرپەرشتى دەكرێت و بەڕێوە دەبرێت بە هاوكارى ڕێكخراوى UNHCR
كارەبا لەلایەن فەرمانگەى كارەباى عه‌ربه‌ت سەرپەرشتى دەكرێت بە هاوكارى ڕێكخراوى UNHCR
پاككردنه‌وەى ناو كەمپ لەلایەن سه‌رۆكایەتى شارەوانى عه‌ربه‌ته‌وه ئەنجام دەدرێت كۆمپانیاى ئۆرانۆس جێبەجێى دەكات. لە بەروارى 1/1/2018 بەڵام ساڵەكانى پێشوو لە لایەن ڕێكخراوى Qandil ئە م پرۆسەیە جێ بە جێ دەكرا بە فندى ڕێكخراوى UNHCR
-بنكەیەكى ئاگركوژێنه‌وه له كه‌مپه‌كه‌دایه‌و لەلایەن ڕێكخراوى UNHCR دابینكراوە وەك بیناو كه‌لوپه‌ل، بەڵام حكومەت بەڕێوەى دەبات .
بنكەیەكى كارتى نیشنگەى تیادایە، لەلایەن نیشنگەى سلێمانییەوه سەرپەرشتى دەكرێت بە هاوكارى ڕێكخراوى UNHCR
به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه به‌رێز په‌یام سه‌لام حه‌مه‌شه‌ریفه و ده‌سته‌ی هاوكارانی 14كه‌سن.
ژمارەى موبایلی به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپ / 07722142333
ئیمێڵ / arbatrefugeecamp@gmail.com