بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كەمپی تازەدێ‌


 

كه‌مپی تازه‌دێ دەكەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی قەزای كەلار له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان.

كه‌مپه‌كه‌ ساڵی 2015 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقه‌وه‌ دروستكراوه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری 64 دۆنم .

كه‌مپه‌كه‌ 960 كه‌ره‌ڤانه‌ له‌خۆی ده‌گرێت و  توانای له‌ خۆگرتنی 600 خێزانی هه‌یه‌.

له‌ كه‌مپی تازه‌دێ خزمه‌تگوزارییه‌كانی نەخۆشخانە، خویندنگا، مزگەوت، یەکەی دابەشکردنی ئاو، شوێنی یاری و چالاکیی منداڵان، ئیدارەی کامپ، بنکەی پۆلیس به‌رده‌ستن و دابین كراون.

له‌ ئێستادا 269 خێزانی ئاواره‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌دا نیشته‌جێن، كه‌ پێكهاتوون له‌ 1261 كه‌س.

 ئه‌مانه‌ ئاواره‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عیراقن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

ئه‌نبار26 خێزان،بابل102 خێزان،دیاله‌41 خێزان،سه‌ڵاحه‌دین 77خێزان،نه‌ینه‌وا 23 خێزان.

له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 692 منداڵ هه‌یه‌، ژماره‌ی خوێندكارانیان 406 خوێندكاره‌ و بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ش 2 خوێندنگه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌دا دروست كراوه‌.

هه‌روه‌ها 19 كه‌س خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن.

ژماره‌یه‌ك رێكخراو و لایه‌نی حكومی به‌رده‌وام چالاكن بۆ هاوكاری كه‌مپه‌كه‌ كه‌ بریتین له‌: YAO (UNHCR), Qandil (UNHCR), HAI (UNHCR), WVI (WFP), PAO, PDO (Khanzad),

ZHO   ئاوی دەوروبەری گەرمیان(UNICEF) ، DOLSA (UNICEF)

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك رێكخراو ئۆفیسیان له‌ ناو كه‌مپه‌كه‌ هه‌یه‌ كه‌ بریتین له‌ رێكخراوه‌كانی: YAO, Qandil, PAO, PDO, ZHO, DOLSA

ئه‌م كه‌مپه‌ له‌رووی كارگێڕییه‌وه‌ 13 كارمه‌ندی هه‌یه‌و  به‌رێز محه‌مه‌د حسێن حاته‌م له‌ ئێستادا به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه‌یه‌.

 

 به‌شێك له‌ فۆتۆكان له‌لایه‌ن سه‌ربه‌رز عومه‌ر گیراوه‌

 


 ئه‌م بابه‌ته‌ 376 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر