بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

کەمپی ئاوارەکانی عەربەت


ئەم كەمپە دەكەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی ناحیەی عەربەت سەر بە پارێزگای سلێمانی لە مانگی ئابی ساڵی  ٢٠١٣ لە لایەن ڕێکخراوی KURDS وە دروستکراوە و لەلایەن ڕێکخراوی UNHCRەوە بودجەی بۆ تەرخان کراوە، پاشان لە نیسانی ساڵی ٢٠١٤ کرا بە کەمپی ئاوارەکانی عەربەت، لە 26/4/2016  بەشێوەیەکی ڕەسمی كراوەتەوە. ڕووبەرەکەی 51.3 دۆنم زەوییە.

كەمپەكە  جێگەی 416 خێزانی تێدا دەبێتەوە، لە ئێستدا 348 خێزانی تێدا نیشتەجێیە، كە پێك دێن لە 1606 کەس.

لەكەمپەكەدا زەوی تر  هەیە بۆ حاڵەتی لە ناکاو، کە دەتوانرێت 200 خێزانی تێدا نیشتەجێ بکرێت.

لەم كەمپەدا خزمەتگوزارییەكانی وەك: خوێندنگە، شوێنی کات بەسەربردنی منداڵ، بنکەی ئاگرکوژێنەوە، بنکەی تەندروستی و پڕۆژەی ئاو دابین كراوەو هەیە.

ئاوارەکانی نیشتەجێی كەمپەكە زۆربەیان خەڵکی پارێزگای صلاح الدین و ناحیەی یثربن تەنیا 3 خێزان نەبێت خەڵکی پارێزگاكانی ترن

لە كەمپەكەدا نزیكەی 600 خوێندکاری سەرەتای و ئامادەیی هەیە و 19 كەسی خاوەن پێداویستی تایبەتیش هەیە.

كۆمەڵێك لە رێكخراوە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكان لەم كەمپەدا كاروچالاكییان هەیە و هاوكاری ئاوارەكان دەكەن لەوانە:

UNHCR, QANDIL, DOLSA, Emergency, YAO, CDO, Jiyan foundation, Jiyan Health, IRCS. UNIECEF

كەمپەكە لەلایەن بەرێز پەخشان تۆفیق فتح اللە بەهاوكاری 10 كارمەند بەرێوە دەبرێت.

خاتوو پەخشان بەرێوەبەری كەمپ

ژمارەی تەلەفونی بەرێوەبەر: 07725185600

arbat.idp@gmail.com


 

 

 

 

 


هه‌واڵی زیاتر