بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پەیامی پارێزگاری سلێمانی


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
هاووڵاتیانی شكۆمه‌ندو سه‌ربه‌رزی كوردستان و پارێزگای سلێمانی..
ئه‌مڕۆ، ڕۆژێكی گرنگ و چاره‌نوسسازه‌، ئاماده‌یی و به‌شداریكردنی تۆی به‌ڕێز به‌هاو ماناو گه‌وهه‌ری دیموكراسیی و خه‌باتی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی و مافی هاووڵاتیبوونت و سه‌روه‌ریی یاسا و گۆڕین و ڕیفۆرمی ڕیشه‌یی سروشتیی دور له‌ توندوتیژیی و یه‌كترسڕینه‌وه‌و شه‌ڕو براكوژیی و خۆكوژیی و كوده‌تاو ڕێگریی و ساخته‌كاریی؛ ده‌چه‌سپێنێت.
بێ دوودڵیی و نیگه‌رانیی؛ به‌شداریی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا‌ بكه‌و ئه‌ركی هاووڵاتیانه‌ی خۆت و مافی خۆت له‌ دیاریكردنی ئاینده‌ی نزیكیی وڵاته‌كه‌دا دیاریبكه‌.
هیچ هۆكارێكی ڕابردوو نابێت ببێته‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م نیازو ئیراده‌و هه‌نگاوه‌كانی تۆدا، ده‌نگت ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رپرسیارانه‌ی تۆیه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خواست و خه‌ون و ویست و داواكاریی و خزمه‌تگوزاریی و مافانه‌ی كه‌ دڵخوازی تۆن‌.
ئه‌مڕۆ، ڕۆژی ته‌ته‌ڵه‌كردنی ویست و جیاوازییه‌كانه‌ له‌ ڕێی داوه‌ریكردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌، پێویسته‌ هه‌موو ناكۆكیی و جیاوازیی و شكستێكی ڕابردوو تێبه‌په‌ڕێنین و هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه‌ وێستگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلایكردنه‌وه‌یان.
هێزه‌كانی پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ پارێزگای سلێمانیدا بێلایه‌نانه‌و خۆنه‌یستانه‌و یاساییانه‌ و مه‌ده‌نیانه‌؛ ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن و زه‌مینه‌و ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش و پارێزراو بۆ هه‌موو ده‌نگده‌ران زامنده‌كه‌ن، به‌هیچ جۆرێك له‌و ئه‌ركانه‌ لاناده‌ن كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌و به‌شێك نابن له‌ فشارو ئاراسته‌كردنی ده‌نگده‌ران و پارێزه‌ری پرۆسه‌كه‌و یاساو ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی ده‌بن.
داوا له‌ هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین هاوكارو پشتیوانی كۆمسیۆن بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌و ئاسته‌نگ بۆ كاره‌كانیان دروستنه‌كه‌ن.
داوا له‌ هه‌موو لاو لایه‌نێك ده‌كه‌ین به‌ گیانێكی نیشتمانیانه‌ی به‌رپرسیارانه‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ سه‌ربخه‌ن.
لێره‌وه‌ هه‌موو هاووڵاتیانی به‌ڕێزو قه‌واره‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ خۆیان له‌ هه‌ر ته‌قه‌كردنێكی خۆشیی و هه‌وڵی یه‌كتر بزواندن و گوزارشتكردنێكی نامه‌ده‌نیانه‌ بپارێزن.
لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌توندیی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر سه‌رپێچیی و لادان و ته‌قه‌كردن و تێكدانێكی ئارامیی و ئاسایش ده‌بنه‌وه‌.
لێره‌وه‌ ئومێدده‌كه‌م به‌شداریكردنتان ببێته‌ مایه‌ی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌و ئیلهامی سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وه‌مان پێببه‌خشێت كه‌ له‌ ئێستاوه‌ پیرۆزبایی له‌ هه‌مووتان بكه‌ین و ئه‌مڕۆ بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌تی پته‌وكردنی ئیراده‌و وتارو ئامانجی نیشتمانیمان و كۆتایی به‌ بارودۆخه‌ ناله‌باره‌كانی ڕابردوو بهێنین.
شادو سه‌ركه‌وتووبن..

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
30/9/2018


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17