بە هەماهەنكی ئیدارەی كەمپى عەربەت و (قوتابخانەی التجدد سەرەتایی ) و بەربرسی ریكخراوی دولسە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ دایكان و باوكانی قوتابیان ئەنجام درا .
ئیدارەی كەمبپى عەربەت لە كۆبوونەوەكەدا چەند رێنمایی و وشیارییەکیان پێشکەشى دایک و باوکى قوتابییەکان کرد. ئاماژەیان بەوەدا( سواڵكردن ) لەلایەن مناڵى نێو کەمپەکان بووەتە دیاردە. ئاگاداریان كردنەوە هەر منداڵێك لە سلێمانی و عەربەت وهەر جێگەیەکى تر لەکاتى سواڵکردندا دەستگیر بکرێن و دانیشتوی كەمپەکان بن رێوشوێنى ئیداری ویاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر لەلایەن ئیدارەى کەمپ و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.