بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

زانكۆی جیهان/سلێمانی



زانكۆی جیهان / هەولێر دامەزرا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان – عێڕاق ژمارە 325 لە 25 / 2 / 2007 بە پشت بەستن بە یاسای ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردستان (پەرلەمان) , ژمارە 33 بۆ سالێ‌ 2004 , و رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی كوردستان بە پێی نووسراوی ژمارە 192 / ن / لە 30 / 11 / 2006 . بەمەش دەبێتە یەكێك لە یەكەمین ئەو زانكۆیانەی كە دامەزراون لە هەرێمدا.
زانكۆی جیهان بە سێ‌ بەشی زانستی دەستی بەخوێندن كرد لە ساڵی خوێندنی 2007- 2008 , بەڵام لە ساڵی خوێندنی 2014 - 2015 ئەوا لەرێی پێنج زانكۆوە كە  پانزە بەشی لەخۆگرتوە باوەشی گرتوە لە قوتابیانی .
 زانكۆی جیهان سەربە گرووپی كۆمپانیای  جیهانە بۆ وەبەرهێنانە زانستیە كانی سنووردار كە بە سەرچاوەی دامەزرێنەر و سەرەكی پاڵپشتی دارایی دادەنرێت بۆ زانكۆ , وە هەمان سەرچاوەی دامەزرێنەر سەرپەرشتی  زانكۆی تریش دەكات و بەڕێوەی دەبات وەك زانكۆی جیهان / سلێمانی , زانكۆی جیهان / دهۆك / و زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی لە هەولێر .
 


هه‌واڵی زیاتر